نرخی بەرمیلێك نەوت لە 50 دۆلار نزیكدەبێتەوە

جیهان

30/04/2016‌ 936 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بۆ رۆژی چوار لەسەر یەك نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرزبووەو ئەمڕۆش نرخەكەی لە 50 دۆلار نزیكبووەتەوە.

بەپێی سەرچاوە هەواڵییەكان ئەمڕۆ شەممە نری یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 48 دۆلارو 50 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە، كە نرخەكەی لەچاو دوێنێ‌ 0.5% لەچاو دوێنێ‌ بەرزبووەتەوە.

هەروەها نرخی یەك بەرمیل خاوی نەوتی ئەمریكا، بۆ 46 دۆلارو 28 سەنت بەرزبووەتەوە، كە ئەم جۆرە نەوتەش لەچاو دوێنێ‌ نرخەكەی بەرزبووەتەوە.

سەرچاوەكان هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەچەند رۆژی رابردوو بۆ پاشەكشەی بەهای دۆلارو كەمبوونەوەی یەدەكی نەوتی ئەمریكا دەگێڕنەوە.

هـ . ح