ئەمریکا بە فەرمی سوپای پاسدارانی ئێرانی خستە لیستی تیرۆرەوە

جیهان

13/10/2017‌ 2296 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا بە شێوەیەکی فەرمی سوپای پاسدارانی ئێرانی خستە لیستی ڕەشی تیرۆرەوە.

کەمێک پێش ئێستا بە فەرمی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا دوابەدوای پەیامەکەی دۆناڵد.وەزارەتەکە  تڕەمپ رایگەیاند "سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی خستووەتە لیستی ڕەشی تیرۆرەوە".

دوای ئەو بڕیارەش سەرجەم چالاکییەکانی ئەو سوپایە بە نایاسایی دەناسرێت و هەروەها هیچ کام لە وڵاتانی هاوپەیمانی ئەمریکا ناتوانن چەک بە ئێران بفرۆشن و ڕیککەوتنیان لەگەڵ بکەن".

 

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە ئەمشەو د دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پەیامێکی ڤیدیۆیی ئاڕاستەی ئێران کرد و ئەو وڵاتەی بە پشتگیریکاری تیرۆر لەو ناوچەکە ناوبرد.

دۆناڵد تڕەمپ ئاماژەی بەوەدا "ئێران لە ساڵی ١٩٧٩ەوە بووەتە هۆی دروسکردنی ئاڵۆزی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا و ئەو وڵاتە لەلایەن کەسانێکەوە بەڕێوەدەبرێت کە بونەتە مایەی نائارامی و پشتیروانی تیرۆر لە تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا".

تڕەمپ ئێرانی بە دەوڵەتیکی بەدکار و خراپی ئاینی ناوبرد و وتیشی "تا ئێستا ئێران زیاتر لە ٢٥٠ جار هێرشیان کردووەتە سەر بنکە سەربازی و کونسوڵخانە و نوێنەرایەتییەکانی ئەمریکا لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەروەها ئێران هاوکاری سەرجەم گروپە تیرۆستییەکانی کردووە و لەگەڵ ئەوەشداچەندین موشەکیان دروستکردووە بۆ هەڕەشە کردن لە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی".


هـ ـ ر