هێزێکی چەکداری توندڕەوی سوری هێنراونەتە سنورەکانی هەرێمی کوردستان
"گومان دەکرێت بۆ شەڕی پەکەکە هاتبن"

عیراق

10/06/2018‌ 7731 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هێزێکی توندڕەوی سوریا هێنراونەتە سنورەکانی هەرێمی کوردستان و لە ناچەی سیدەکان جێگیرکراون.

 

سەرچاوەیەکی تایبەت بە شارپرێسی ڕاگەیاند "لە چەند ڕۆژی ڕابردودا هێزێکی توندڕەی بەناو ئیسلامی سوری، کە گومان دەکرێت سەر بە "بەرەی نوسرە" بن هێنراونەتە هەرێمی کوردستان بۆ سنوری چواردەوری هەولێر".

سەرچاوەکە ئاماژەی بۆ ئەوەکرد "ئەو هێزو هێنراوتەنە جێگایەک لە نێوان سیدەکان و مێرگەسۆر لە سنوری پارێزگای هەولێر".

سەرچاوەکە ئەوەش بۆ شارپرێس  ئاشکرا کرد "هێزەکە ژمارەیان ٢٥٠٠ بۆ ٢٧٠٠ کەس دەبێت و لە بنکەیەکی سەربازی سوپای تورکیا جێگیرکراون".

سەرچاوەکە باسی لەوەشکرد "گومان دەکرێت ئەو هێزە بۆ هەماهەنگیکردنی سوپای تورکیا هاتبێتن بۆ هێرشکردنە سەر گەریلاکانی پەکەکە لە قەندیل".

لە چەند مانگی ڕابردوشدا فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا دەیان  جار ناوچەی سیدەکان و مێرگەسۆریان بۆردومان کردووە بە بیانوی بونی گەریلاکانی پەکەکە.

 

هەروەها بینالی یەڵدرم سەرۆک وەزیرانی تورکیا دانی بەوەدانا "کە ١١ بنکەی سەربازی سوپای تورکیا لە هەرێمی کوردستان هەن و هەروەها سوپای تورکیاش ٣٠کم هاتووەتە خاکی هەرێمەوە بۆ ئۆپەراسیۆنی دژی پەکەکە".

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە لە جەند ڕۆژی ڕابردو سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی تورکیا ڕایانگەیاندبو "هێرش دەکەینە سەر قەندیل و دژی پەکەکە ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئەنجام دەدەین".

هاوکات سوپای تورکیا بۆ داگیرکردنی عەفرینیش ئەو هێزە توندڕەوانەی بەکار هێنا.
هـ ـ ر