وەزارەتی تەندروستی 31 جۆر خواردنەوە قەدەغە دەکات

کوردستان

02/05/2024‌ 504 جار خوێندراوه‌ته‌وه



 ٣١ جۆر خواردنەوەی ووزە بەخش كە هیچ ڕێگاپێدانێکیان نییە و تۆمار نەكراون لە وەزارەتی تەندروستی دەستیان بەسەردادەگیرێت و لەناودەبردرێت.

وەزارەتی تەندروستی دەڵێت، لە بازارەکانی هەرێمی کوردستان   ۳۱ جۆر خواردنەوەی وزەبەخش كە بەبێ بوونی نوسراوی ڕێگە پێدانی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بازاڕن و ئەمەش بە قاچاغ و نەشیاو بۆ بەکارهێنان ئەژماردەکرێ كۆدەكرێنەوە و لەناودەبردرێن.

بە پێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی، کە دروست کردن  یاخوود هاوردەکردنی خواردنەوە وەزەبەخشەکان پێویستە کارگەکان وکۆمپانیاکان لە ڕێگای وەزارەتی تەندروستی ڕێگە پێدان وەرگرن، بەڵام لە دوای بە دواداچوونی تیمە چاودێریەکانی وەزارەتی تەندروستی دەرچوو زیاتر لە ٣١ جۆر خواردنەوەی ووزە بەخش هەیە و هیچ ڕێگاپێدانێکیان نییە، ئەوەش بە قاچاغ و نەشیاو بۆ بە کار هێنان ئەژماردەکرێ.

هەروەها وەزارەتی تەندروستی رونیکردەوە، وەزارەتی تەندروستی هەموو  لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئاگادار کردۆتەوە کە دەبێ لە بازاڕەکان دەست بەسەر هەر هەمووی دابگرن و لێکۆڵینەوە لەو بابەتە بکات و ڕێکاری یاسایی بەرامبەر سەرپێچی کاران بگرێتر بەر.