پرسیاری ئاڵتوونی.. چارەنووسی چەكە ئاڵتونییەكانی سەدام حوسێن

عیراق

20/03/2019‌ 4618 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دوای داگیركردنی عێراق لە لایەن ئەمەریكاوە لە ساڵی 2003، سوپای ئەمەریكا ژمارەیەكی زۆر چەكی ئاڵتونییان لەنێو خشڵە زۆرەكانی سەدام حوسێندا دۆزیەوە، سەرەرای ئەمەش، ئەو سەربازانەی بۆ یەكەمجار چوونە ناو بەغداو پاسەوانی كۆشكەكانیان پێ سپێردرا؛ هەستان بە دزین و تاڵانكردنی ئەو شمەكانە.

دیارە ئەو چەكانەی دەستیان بەسەردا گیرا و شاردرانەوە، نەزانرا ژمارە و رێژەیان چەندە، بە شێوەیەك هەندێك زانیاری فەرمی ئاشكراكران و هەندێك لەو سەربازانەی تێوەگلابوون لەو دزییانە، دەستگیركران.

تفەنگی كلاشینكۆفی ئاڵتونی (تابوك)
كۆپییەكە لەتفەنگی یۆگسلاڤی (ئێم 70)، و سەربازە ئەمەریكییەكان لە نزیك كەركوك دۆزییانەوە لە باكووری عێراق‌و نێردرا بۆ ئوسترالیا، و دەوترێت ئەو تفەنگە دیاری سەدام حسێن بووە بۆ عودەی كوڕە گەورەكەی یان بە پێچەوانەوە.

 

دەمانچەی ستیرلینگی ئاڵتونی
ئەم دەمانچەیە لە ئەكادیمیای نیشتمانی وەزارەتی كاروباری ناوخۆی بولگاریا دۆزراوەتەوەو بە شێوەیەكی یاسایی گەیشتۆتە ئەو ولاتە، و لە پێش جەنگ نێردراوە بۆ ئەوێ، دیارە سەدام حسێن وەك دیاری پێشكەشی سەرۆكی ئەكادیمیاكەی كردوە، بە بۆنەی ئەوەی راهێنانیان بە كادیرەكانی عێراق كردوە، جۆری دەمانچەكە ئاڵتونی 9 ملم و تارادەیەكی زۆر لە دەمانچەی ستیرلینگ دەچێت.

بۆچی ژمارەیەكی كەم لەم جۆرە چەكە ئاڵتونییانە لە مۆزەخانەكانی جیهنن و لە كوێن؟
لە راستیدا، گواستنەوە و خاوەندارێتی چەك بەبێ بەڵگەنامە، پێشێلكردنی یاساكانی دادوەری سەربازی ئەمەریكی و ئەنتەرپول و نەتەوەیەكگرتوەكان رێككەوتنناكەی جنێفە. و دەسكەوتنی رەزامەندی لەسەر ئەم بابەتە زۆر ئاستەمە، هەبونی ئەم سامانە زۆرە لە پشت ئەوەوە بوو كە ژمارەیەكی زۆر لە سەربازەكان تاوانی جەنگ ئەنجام بدەن.

لەم چوارچێوەیەدا، سەربازێكی ئەمەریكی لە فرۆكەخانەی (هیسرۆ) ی لەندەن لە ساڵی 2003 دەستگیركرا، كاتێ دەیوست تفەنگێكی (ئەی كا -47) و دەمانچەیەك و كلاشێنگۆقێكی تری بێ ناسنامە بنێرێت بۆ ئەمەریكا.

لە ساڵی 2012، نوسینگەی لیكۆلینەوەی فیدرالی دوو كەسیان دەستگیر كرد كە دەیانویست چەند پارچە چەكێكی سەدام حسێن بفرۆشن، كە نرخەكەی دەگەیشتە ملیۆنێك دۆلار، لە نێو ئەو چەكانەدا: 

دوو دەمانچەی جۆری ماگنۆم 357، تیایدا وێنەی چەند ئاژەڵێكی تێدا هەڵكۆڵدرابوو.
دەمانچەیەك لە جۆری (Coonan Arms. 357 Magnum) رووپۆشكراو لە نیكل و زێر، و هەردوو پیتی QS ی لەسەر هەڵكەندرابوون، پێدەچێ خاوەنداریەتیەكەی بۆ قوسەی كوڕی سەدام حسێن بگەڕێتەوە، سەرەرای دەمانچەیەكی جۆری (Llama.45ACP) كە هەمان هەڵكوڵینی لەسەر بوو.

لە ساڵی 2012 دا یەكێك لە سەربازەكانی سەر بە هێزی دەریای ئازاد كرا، كە تۆمەتبار بوو بە قاچاخبردنی تفەنگەكانی خێزانی دەسەڵاتداری عێراق لە رێگەی هەڵەوە، و لێكۆڵینەوەكان روونیان كردەوە هاوڕێكەی ئەو كارەی ئەنجامداوە.

لە ساڵی 2013 دا، ئاژانسی هەواڵگیری ناوەندی ئەمەریكا پارچە چەكێكی سەدام حسێنی بەخشیە قەرمانبەرێكی پێشوو، ئەویش لە هەڕاجێكی ئاشكرادا بە 25 هەزار دۆلار فرۆشتی.

سەرچاوە: Sputnik news
وەرگێڕان: حیلمی رەسوڵ رەزا