کاتى وەرگرتنى گەنمى جوتیاران لە سنورى پارێزگاى سلێمانى دیاریدەکرێت

کوردستان

14/05/2019‌ 546 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بڕیارە سبەی لیژنەی باڵای وەرگرتنی گەنمی جوتیاران کۆبێتەوە و بریار لە رۆژی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠١٩ بدات.


بەپێى لێدوانێکى بەڕێوەبەرى کشتوکاڵى سلێمانى بڕیارە سبەینێ لیژنەی باڵای وەرگرتنی گەنمی جوتیاران کۆببێتەوە و بریار لە رۆژی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠١٩ دەدرێت، کە حکومەتی عێراق لە سنوری سلێمانی و گەرمیان ، کەلار و سایلۆی سەیدسادق و چەمچەماڵ و پیرەمەگرون رانیەی ، بۆ وەرگرتنی گەنم دیاریکردوە.


بۆ ئەمساڵ بڕی وەرگرتنی گەنم بۆ ھەرێمی کوردستان ٣٤٠ ھەزار تۆنە، لەو بڕەش بۆ سلێمانی ٨٠ ھەزار تۆن و بۆ گەرمیان ٢٨ ھەزار تۆن و بۆ ھەڵەبجە ٢٠ ھەزار تۆن دیاریکراوە.

 

هەروەها بڕیاریشە لە سەرەتای مانگی داھاتوو دەرگای سایلۆکان بکرێنەوە و بە پێی مەرج و رێنماییەکان دەست بە وەرگرتنەوەی گەنمی جوتیاران بکرێت.

س.ھ

بەپەلە