فشاری خوێن هۆكارە بۆ خراپی خەوی مرۆڤ لەكاتە جیاوازەكان

جیهان

11/06/2019‌ 601 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەنجامی توێژینەوەیەكی زانكۆی ئەریزۆنا، هۆكارێكی تریان دۆزییەوە، كە دەبێتە هۆی خراپی خەو بۆ مرۆڤ لەكاتە جیاوازەكان.

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەكە، فشاری خوێن هۆكارێكە بۆ ئەوەی مرۆڤ لەكاتە جیاوازەكان خەوی باش نەبێت‌و خەوی لێنەكەوێت.

ئەنجامی توێژینەوەكە لەگۆڤاری Psychosomatic Medicine بڵاوبووەتەوەو لەسەر 300 كەس ئەنجامدراوە، كە تەمەنیان لەنێوان 21-70 ساڵی بووە.

توێژینەوەكە ئەوەشی ئاشكراكردووە، ئەوانەی كێشەی دڵیان هەیەو بەنەخۆشییەكانی گرفتارن، ناتوانن لەماوەی رۆژو شەو خەوی باشیان هەبێت.

هەروەها توێژینەوەكە ئاشكرایكردووە، تا فشاری خوێن لەجەستەی مرۆڤ زۆر بێت خەوی خراپتر دەبێت، كە ئەوەش زیانی بۆ تەندرستی جەستە هەیە.

هـ ـ ح