شارپرێس:
مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی و
ئەنجومەنی باڵای نەوەی نوێ ڕاگەیەنراوێکی هاوبەشیان لەبارەی کۆبونەوەکەی ئەمڕۆیان
بڵاوکردەوەو رایدەگەیەنن، هەر لایەنێک ببێتە هۆکاری بەربەستی پێکنەهێنانی حکومەت،
ئەوا بەرپرس دەبێت بەرامبەر بە خەڵکی هەرێمی کوردستان و هەر شتێک کە لە داهاتودا ڕودەدات.
ئەمڕۆ چوارشەممە
9-9-2026 لە مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی، کۆبوونەوەی
لووتکەی ئەنجوومەنی باڵای جووڵانەوەی نەوەی نوێ و مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان بەڕێوەچوو.
مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان و ئەنجومەنی باڵای جووڵانەوەی نەوەی نوێ لەڕاگەیەنراوێکدا باسیان
لەوەکردوە،" لە کۆبونەوەکەدا دۆخی هەرێمی کوردستان و پرسی پێکهێنانی
کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا ".
بەپێی راگەیەنراوەکە،
هەردوو لایەن ئامادەییان دەربڕی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی
کوردستان لەسەر بنەمای ئیستحقاقی هەڵبژاردن، کە حکومەتێکی هاوسەنگ و پەسەندکراو
بێت لەلایەن خەڵکی هەرێمی کوردستان، عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیەوە، هەروەها
حکومەتێک بێت کە چارەسەری بنەڕەتی بۆ کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق
پێبێت.
ئەوەشخراوەتەڕوو،" پێکنەهێنانی
حکومەت پەیوەستە بە ژیان و گوزەران و داهاتووی هەرێمی کوردستانەوە، بۆیە هەر
لایەنێک ببێتە هۆکاری بەربەستی پێکنەهێنانی حکومەت، ئەوا بەرپرس دەبێت بەرامبەر بە
خەڵکی هەرێمی کوردستان ، و هەر شتێک کە لە داهاتوودا ڕوودەدات ".
لەڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەش
هاتوە،" کۆبونەوەکە جەختی کردەوە کە بۆ کۆتاییهێنان بەم دۆخە نەخوازراوەی
ئێستا و بەدیهێنانی خۆشگوزەرانی بۆ خەڵکی کوردستان هەموو ڕێگەیەکی چارەسەر دەگرینە
بەر ".
لەکۆتاییشدا دەڵێن،" وەک هەمیشە دەرگای گفتوگۆی ئەم
هاوپەیمانێتییەمان کراوەیە بەڕوی هەموو لایەک، ئەویش لەسەر بنەمای ئەو واقیعە نوێیەی
لە هەرێمی کوردستان هاتووەتە ئاراوە ".
