وادەی ناردنی موچەی مانگی هەشت ئاشکرادەکرێت

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2177 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دوو ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمان عێراق زانیاری نوێ لەبارەی خەرجکردنی موچەی مانگی هەشتی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ئاشکرادەکەن و پێشبینی دەکەن هەفتەی داهاتوو لەلایەن وەزارەتی دارایی بەغداوە خەرج بکرێت.


 زیرەک زێباری، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە میدیای پارتی راگەیاندوە،" ڕەزامەندیی لەسەر ناردنی موچەی مانگی هەشتی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دراوە و ڕێکارەکانی ناردنی موچە و تەمویل لە وەزارەتی دارایی عێراق دەستیان پێکرد ".

وتیشی،" چاوەڕوان دەکرێت هەفتەی داهاتوو وەزارەتی دارایی عێراق موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت ".

هاوکات، شێروان دوبەردانی، پەرلەمانتاری پارتی باسی لەوەکرد،" هەفتەی داهاتوو موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەنێردرێت."