نەوزاد هادی روونكردنەوە لەسەر ئەو وێنەیە دەدات كاردانەوەی دروستكردووە

کوردستان

11/06/2019‌ 18058 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نەوزاد هادی پارێزگای هەولێر سەبارەت بە بڵاوكردنەوەی وێنەیەكی پارێزگارو وەزیری ئاوەدانكردنەوە روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە، كە وێنەكە كاردانەوەی گەورەی دروست كردووە.

بەپێی روونكردنەوەكە، سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی ئەو وێنەی پارێزگاری هەولێر لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، كە لەمیانەی رێورەسمی سوێندخواردنی رێزدار سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە هۆلی سەعد عەبدوڵا وەرگیراوە ، كە بەداخەوە لێكدانەوەی نەرێنی و دوور لە راستی بۆ كراوە دەڵێین : زۆر جار وێنە دەربڕی راستییەكان نابێت، چونكە تەعبیری گرتەی لەحزەیەك دەكات و راستییەكان وەكو خۆی پیشان نادات ، كە رەنگە لەحزەی چاونوقاندنێكی ئاسایی وەكو خەوتن نمایش بكات یان جوولەی چاو لە لەحزەیەكدا نمایشێكی نادروست پیشان بدات كە وانەبووە".

هەر بەپێی روونكردنەوەكە "پەیوەندی نێوان كاك دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و كاك نەوزاد هادی پەیوەندییەكی زۆر تایبەت و برایانەیەو زوربەی كاتەكان لەگەڵ یەكن و لە پەیوەندیدان ، بۆیەش لەو رێورەسمە چەندینجار قسەیان لەگەڵ یەكتر و لەگەل بەرێز عەلی سندی كردووەو سەرنجیان لای یەكتر بووە بەبێ ئەوەی لەگوێگرتن و ئاگابوونیان لە رێورەسمەكەو بڕگەگانی داببرێن".

هەروەها لەروونكردنەوەكە راگەیەنراوە "پەیوەندی ئەو دووبەرێزەش زۆر برایانەو قووڵ و لەوە گەورەترە كە هیچ تۆمەت و پلارو قسەی نابەجێ هەڵبگرێت . لەگەڵ رێزدا".

هـ ـ ح