شارپرێس:
یانه‌ی لیڤه‌رپولی ئینگلیزی پلانی داناوه بۆئه‌وه‌ی ماركۆ ئه‌سێنسیۆی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید بۆ ڕیزی یانه‌كه‌ی بگوازێته‌وه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ڕۆژنامه‌كانی به‌ریتانیا، ئیداره‌ی یانه‌ی لیڤه‌رپول ده‌یه‌وێت ئه‌سێنسیۆ بۆ ڕیزی یانه‌كه‌ی بگوازێته‌وه و هێڵی هێرشبردنی یانه‌كه‌ی به‌هێز بكات.
یانه‌ی لیڤه‌رپول بڕی 75 ملیۆن یۆرۆی دیاریكردووه بۆئه‌وه‌ی بیخاته به‌رده‌ست یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید تا ده‌ستبه‌رداری ئه‌سێنسیۆ بێت.
یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ده‌یه‌وێت ده‌ستبه‌رداری ئه‌سێنسیۆ بێت به‌ڵام هێنده ئاسان نا به‌ڵكو له‌به‌رامبه‌ر یاریزانێكی لیڤه‌رپول ده‌ستبه‌رداری ئه‌سێنسیۆ ده‌بێت.
ڕ . ج