دوای 5 ساڵ دەركەوت كاتی پێری ئاوازی گۆرانییەكی دزیوە

هەمەڕەنگ

05/08/2019‌ 666 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كاتی پێری، گۆرانیبێژی بەناوبانگی ئەمریكی‌و ئاوازی گۆرانییەكی دزیوە، كە گۆرانییەكەی كاتی خۆی دەنگدانەوەیەكی زۆری هەبوو.

ناوەندی بڵاوكردنەوەی گۆرانی Dark Horse داوای ٢,٧٨ ملیۆن دۆلار قەرەبووكردنەوەیان لێ دەكرێت بەتۆمەتی دزینی ئاواز. 

دادوەران بڕیاریاندا، كە كاتی پێری و ناوەندی بڵاوكردنەوەكەی بەبڕی ٢,٧٨ ملیۆن دولار قەرەبووی   نوسەرانی گۆرانییەكی ئاینی ساڵی ٢٠٠٩ بە ناوی  (Joyful Noise) بكەنەوە، كە چەند بەشێكی لە گۆرانی Dark Horse  دا بەكارهێنراوە. 

دوای هەفتەیەك شایەتیدان لە بەردەم دادگای فیدڕاڵی لە لۆس ئەنجیلیس، دادوەر بڕیاریدا، كە گۆرانیبێژ ماركۆس گرەی دەبێت بەبڕی زیاتر لە ٥٥٠,٠٠٠ دۆلار قەرەبوو بكرێتەوە لەلایەن كاتی پێری و بڕی زیاتر لە ٢.٢٢ملیۆن دۆلار لەلایەن ناوەندی بڵاوكردنەوەی كاپیتەڵ ڕێكۆردز.  

دادوەران ئەوەیان بەدیكرد، كە چەند بەشێكی گۆرانی Dark Horse))  بەشێوازێكی نابەجێ كۆپی كراوە لە گۆرانی Joyful Noise)ی نووسەر و گۆرانبێژی ئاینی لوكاس گرەی، كە ئەوكات بە Flame)) ناسرابوو.  

گۆرانییەكە لەسەرەتای ٢٠١٤ دا بۆ ماوەی ٤ هەفتە لە پڕفرۆشترین گۆرانییەكان بوو لەڕیزبەندی (BillBoard Hot 100)، هەروەها هەڵبژێردرا بۆ وەرگرتنی خەڵاتی گرامی (Grammy)

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل

بەپەلە