شارپرێس:
کرێملین ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا و هاوتا فەرەنسییەکەی، ئیمانوێل ماکرۆن، یەکەم پەیوەندی تەلەفۆنییان ئەنجامدا بۆ یەکەمجار لە دوای ساڵی ٢٠٢٢ەوە.
سەرۆکایەتی ڕوسیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، "ڤلادیمێر پوتین پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا ئەنجامداوە".
ئەمەش یەکەمجارە لە دوای ئەیلولی 2022ەوە، کە چەند مانگێک دوای دەستپێکردنی هێرشە بەرفراوانەکەی مۆسکۆ بۆ سەر ئۆکرانیا ڕوویدا.
پوتین لە پەیوەندییەکەیدا لەگەڵ ماکرۆن، ڕۆژئاوای بە هۆکاری ململانێکانی ئۆکرانیا زانی و ڕایگەیاند، ڕۆژئاوا ساڵانێکە کاریان کردووە بۆ ئەوەی ئۆکرانیا بکاتە سەکۆیەکی دژە ڕووسیا و لە ئێستادا شەڕەکە درێژدەکاتەوە.
پوتین بۆ ماکرۆن جەختی لەوە کردەوە کە هەر ڕێککەوتنێکی ئاشتی لەسەر ئۆکرانیا دەبێت "درێژخایەن" بێت.
ئ.ه