شارپرێس:
یەكێتی تۆپی پێی جیهان چەند لێدوانێكی كاپتنی هەڵبژاردەی پرتوگال كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دەگوازێتەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، كە تێیدا باسی خۆی و كاپتنی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لیۆنێل مێسی دەكات.
لە لێدوانەكانیدا ڕۆناڵدۆ دەڵێت: هەموو بەیانیانێك بیر لە ڕاهێنانی زیاتر دەكەمەوە، بیر لە بەدەستهێنانی پارەی زیاتر ناكەمەوە لەبەر ئەوەی لە ئێستادا پارەی پێویستم هەیە و پێویستم بە زیاتر نییە".
سەبارەت بە مێسی ڕۆناڵدۆ وتی: "مێسی یاریزانێكی گەورەیە و شایەنی هەموو ئەو قسانەیە، كە دەربارەی دەوترێت، ئەویش بە هەمان شێوەی من ساڵ لە دوای ساڵ ئاستی باشتر دەبێت و لە هەوڵی بەردەوام دایە".
هەروەها وتی: "لە ئێستادا لەگەڵ یانەی یۆڤانتۆسدا خۆم ئامادە دەكەم بۆ دەستپێكردنی خولی ئیتاڵی".
كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ یەكەم یاری ڕۆژی شەممە ئەنجامدەدات لەگەڵ یانەی پارما.
ئامادەكردن: رەنج رەسوڵ