دۆناڵد ترامپ دەیەوێت ئایفۆن بگێڕێتەوە بۆ ئەمریكا

هەمەڕەنگ

29/08/2019‌ 593 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەڕۆژگاری ئەمڕۆدا مۆبایلی ئایفۆن یەكێكە لەو كاڵا بەناوبانگەی، كە كێبڕكێی ئابووری نێوان وڵاتی چین‌و ئەمریكای پێدەكرێت.

مۆبایلی ئایفۆن بەرهەمی ئەمریكایە، بەڵام لە وڵاتی چین دەبەسترێت و ئامادەكاری بۆ دەكرێت بۆ بازاڕ، لەئێستادا دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا دەیەوێت بەیەكجاری بیگێڕێتەوە بۆ ئەمریكا و بەتەواویی لەوڵاتەكەی دروست بكرێت.

خەڵكی ئەمریكا زۆر بەو كێبڕكێیەی ترامپ خۆشحاڵن، كە لە پێناو بەرزكردنەوەی داهاتی ئەمریكادا دەیكات، بەڵام ئەم كێبڕكێیە بۆ ئایفۆن ئاسان نییە.

بەپێی لێكۆڵینەوەیەك، هەموو تێچووی  مۆبایلێكی ئایفۆن، كە وڵاتی چین ئامادەی دەكات بۆ بازاڕ تەنیا 8 دۆلارە، ئەگەر ئەم دروستكردنە بە تەواوی بگەڕێتەوە بۆ ئەمریكا تێچووی مۆبایلێك 100 دۆلاری تێدەچێت جگە لەوەی، كە پێویستییان بە چەند كەسانی لێهاتوو هەیە، كە لەسەر دروستكردنی ئایفۆن ڕاهاتبن.

هەر بەپێی لێكۆڵینەوەكان دروست كردنی ئایفۆن لە ئەمریكا نرخی مۆبایلێك لە 1000 دۆلارەوە بەرز دەكاتەوە بۆ 2000 دۆلار، ئەوكات ترامپ دەبێت پسكیت بكاتە نێو ئایفۆنەكانەوە بۆ ئەوەی خەڵكی بیكڕن.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ