ڤیدیۆ.. سەگێك لەپێناو راكێشانی سەرنجی خەڵك بەشێوەیەكی سەیر نواندن دەكات

هەمەڕەنگ

01/09/2019‌ 1015 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەتۆرە كۆمەڵایەتییەكان ڤیدیۆی سەگێك بڵاوكراوەتەوە، كە لە یەكێك لەشەقامەكانی شاری بانكۆكی پایتەختی تایلاند دەسووریتەوە و وا خۆی نیشان دەدات، كە ئیفلیجە و قاچێكی بەدوای خۆیدا رادەكێشێت.

ئەو سەگە لەپێناو ئەوەی سەرنجی خەڵكی ناوچەكە رانكێشێت و بەزەییان پێدا بێتەوەو خواردنی پێبدەن، وەك لەم گرتە ڤیدیۆییە دەبینرێت.

ئەو سەگە، كە ناوی "گای"یە و ئەوكاتەی كە خەڵك دەبینێت بەلایدا تێدەپەڕن دەست دەكات بە نواندن و راكێشانی قاچی چەپی، تا لەورێگایەوە سۆزی خەڵك رابكیشێت، بەڵام دواتر دەست دەكاتەوە بە رۆیشتنی ئاسایی .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی