ئیسرائیل كەوتە ئەوپەڕی ئامادەباشییەوە و هێرش نزیكە

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1603 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێٍس:

دەستەی پەخشی ئیسرائیل بڵاویكردەوە بەگوێرەی خەمڵاندنەكان وەشاندنی گورزی سەربازی ئەمریكا لە ئێران نزیكە.

بەگوێرەی كەناڵی دوازدەی ئیسرائیل ئەوپەڕی ئامادەباشی لە ئیسرائیل راگەیەندراوە بۆ هەر سیناریۆیەك لە كاردانەوە بە هێرشەكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران.

سەرچاوەكانی میدیای ئیسرائیل دەڵێن، كەمێك پێش ئێستا كۆبوونەوەیەكی زۆر گرنگی حكومەتی بچوككراوەی ئیسرائیل بۆ تاوتوێكردنی هێرشی ئەمریكا بۆ سەر ئێران دەستیپێكرد.

كەنەدا داوای لە هاووڵاتیانی وڵاتەكەی كرد بە زوویی ئێران چۆڵبكەن و روو لە توركیا و ئەرمەنستان بكەن، پێشتریش ئەمریكا و فەرەنسا و سوید و ئوسترالیا ئەم داواكارییەیان كرد.

كاربەدەستێكی ئەمریكایی بۆ ماڵپەڕی ئەكسیۆس دەڵێت ئیسرائیل ئاماری پێداون كە ئێرانییەكان پێنج هەزار خۆپیشاندەریان كوشتووە.

هەروەها نوێترین لێدوانی ترەمپ بڵاوبووەوە لەبارەی هاوكارییەكانیەوە بۆ خۆپیشاندەرانی ئێران دەڵێت هاوكارییەکان خۆیان خۆیان ئاشكرا دەكەن.