دەوڵەت باخچەلی: رەوشی ئێران بۆ توركیا مەترسیی گەورەیە

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 933 جار خوێندراوه‌ته‌وه



شارپرێس:

دەوڵەت باخچەلی سەرۆكی مەهەپە لە گوتاری خۆیدا لە فراكسیۆنی پارتەكەی لەپەرلەمانی توركیا رۆژی سێشەممە هۆشداریدا لە پێكدادان و رەوشی ئێران.

دەوڵەت باخچەلی هۆشداریدا لەبەردەوامی پێكدادان و رەوشی ئاڵۆزی نێوخۆی ئێران ‌و رایگەیاند، ئەوە مەترسی بۆ سەر توركیا و وڵاتانی ناوچەكە پێكدەهێنێت، ئەوە بابەتی مان و نەمانە.

هەروەها باخچەلی بەشێكی دیكەی قسەكانی تایبەت كرد بە رەوشی سوریا و باسی لەوەكرد چۆن پەكەكە چەكی داناوە، دەبێت هەسەدەش چەك دابنێت.

دەشڵێت، ئەمریكا چیدیكە پشتی هەسەدە ناگرێت، بۆیە بۆ دەمپارتی نییە و ناشبێت لەسەر ئەو باسە بێنەدەنگ.