ئەمریکا لەبارەی ڕەوشی حەلەبەوە هۆشداری دەدات

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 689 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا سێنتکۆم  لەدوای هەڕەشەکانی ئەمڕۆی دیمەشق بۆ هێرشکردنەسەر ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی حەلەب لەڕۆژئاوای فوڕات، ڕایگەیاند، دەبێت لایەنەکان بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ و دانبەخۆیاندا بگرن.

سێنتکۆم لەڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، بە وردی چاودێریی دۆخی پێشهاتەکانی حەلەب و ناوچەکانی دەوروبەری دەکەین و دەبێت لایەنەکان "خۆیان لەو کارانە بەدوور بگرن کە گرژییەکان زیاتر دەکەن و پاراستنی مەدەنییەکان و ژێرخانی هەستیار بکەنە لەپێشینە".

دەشڵێت "بەردەوامین لە داواکردن لە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ ئەوەی بە نیازپاکییەوە بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ و لە رێگەی دیالۆگەوە بەدوای چارەسەرێکی دیپلۆماسیی بەردەوامدا بگەڕێن".