دۆزینەوەی بوونەوەرێكی نامۆ لەناوچەیەكی ئەمریكا

هەمەڕەنگ

05/09/2019‌ 722 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شرپرێس:
بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییكان وێنەی بوونەوەرێكی نامۆ (كیسەڵ) یان بڵاوكردووەتەوە، كە لە كەنارەكانی دورگەی هیڵتۆن هید لە ویلایەتی كارۆلینای باشوور لە ئەمریكا دۆزراوەتەوە .

بەگوێرەی رۆژنامەی "دەیلی مەیل"ی بەریتانی، كیسەڵە دوو سەرەكە بووەتە جێگای سەرسووڕمانی خەڵك بەتایبەت، كە بەو رەوشەی ئێستایەوە لەژیانێكی ئاساییدا دەژی، بەڵام پێناچێت بۆماوەیەكی درێژ بەو شێوەیە بمێنیتەوە .

لەگەڵ ئەوەی كیسەڵەكە رواڵەتێكی نائاسایی هەیە، بەڵام شارەزایان دەڵێن بوونی بوونەوەری لەو جۆرە هیچ جێگای نیگەرانی نییە، لەبەر ئەوەی بوونی حاڵەتی "دەگمەن"ی لەو جۆرە جار جارە روودەدەن .

ئەمبر كوین ، بەڕێوەبەری  "سی تێرتڵ پاترۆڵ هیڵتۆن هید ئەیلاند" دەڵێت: بوونەوەری دەگمەنی لەو جۆرە جار جارە دەردەكەون.

هەروەها دەڵێت: هەرجەندە ئەو جۆرە حاڵەتانە زۆر دەگمەن روودەدەن، بەڵام شتێك نییە جێگای نیگەرانی بێت، هەندێك كەس گومانی ئەوە دەكەن، كە درووستبوونی ئەو جۆرە حاڵەتانە بەهۆی ئەو تیشكدانەوانەیە، كە لە ئاوەكەدا روویداوە، بەڵام بابەتەكە بەو جۆرە نییە، لە سرووشتدا جار جارە شتی لەو جۆرە روودەدات.

سەبارەت بە ئەگەری مانەوەی ئەو كیسەڵە دوو سەرە لە ژیاندا، كوین ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، كە ئەگەری مانەوەی لەژیاندا ١% تیناپەڕێت .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی