نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان روو لەنزمبوونەوە دەكات

جیهان

08/10/2019‌ 1022 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان رووی لەنزمبوونەوە كرد، ئەوەش دوای ئەو زنجیرە بەرزبوونەوەیەی لەچەند رۆژی رابردوو تۆماریكرد.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی بەرێژەی 0.03% دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 58.35 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، هەر بەرمیلێكی لەكۆتا مامەڵەكان 52.75 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، كە بەرێژەی 0.11% نرخەكەی دابەزیوە.

دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی بەهەوڵی ئەمریكاو چین هەیە، بۆ گەیشتنە رێككەوتن لەسەر ئەو كێشانەی لەسەر بازرگانی لەنێوانیان هەیە.

هـ ـ ح