ئیكاردی دەیەوێت لەپاریس سان جێرمان بمێنێتەوە

وەرزش

05/11/2019‌ 234 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ماورۆ ئیكاردی ئەرجەنتینی‌و یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان كار بۆ ئەوە دەكات لەیانە پارسییەكە بمێنێتەوە.

ئیكاردی لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، هەموو هەوڵێك دەدەم بۆ ئەوەی لەداهاتوو لەیانەی پاریس سان جێركان بمێنمەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، هاوینی رابردوو ئیكاردی لەیانەی ئەنتەرمیلانەوە رووی لەیانەی پاریس سان جێرمان، كە رۆشتنەكەی بەشێوەی خواستن بووە بۆ ماوەی یەك ساڵ.

یاریزانە ئەرجەنتینییەكە باسی لەوەش كرد، كە لەیانەی پاریس سان جێرمان دڵخۆشەو دەیەوێت بەردەوام بێت لەیاریكردن لەو یانەیە.

هـ ـ ح