شارپرێس:
دواى گه‌یاندنى ده‌نگى كه‌سوكارى خوێندكاران له‌ڕێگه‌ى شارپرێسه‌وه سه‌باره‌ت بهگرفتێكى جلوبه‌رگى خوێندكاران، قائیمقامى دهربهندیخانو به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى قه‌زاكه هاتنهدهنگو چاره‌سه‌رى كێشه‌كه‌یان ڕاگه‌یاند.
ژماره‌یه‌ك لهكهسوكارى خوێندكاران لهدهربهندیهان په‌یوه‌ندییان بهڕێبین محه‌مه‌د په‌یامنێرى شارپرێس له‌و قه‌زایه‌وه كرد‌و لهكێشهیهكى جلوبه‌رگى خوێندكاره‌كانیان ئاگاداریان كرده‌وه كه ڕێگه به‌خوێندكاره‌كانیان نه‌دراوه هه‌مان ئه‌و ڕه‌نگه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده دیاریكردوه، به‌ڵام تی‌شێرت لهبهربكهنو پێیانڕاگه‌یه‌نراوه ده‌بێت قۆڵى درێژبێت.
دواى گه‌یاندنى كێشه‌كه به‌لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار له‌ڕێگه‌ى شارپرێسه‌وه، هه‌ریه‌ك لهقائیمقامیهتو په‌روه‌رده‌ى قه‌زاكه هاتنهدهنگو جه‌ختیانكرده‌وه، بڕیاری ڕێکپۆشی بەبێ هیچ گۆڕانکارییەک جێبەجێدەکرێت، به‌ڵام خوێندکاران ئازادن لەهەڵبژاردنی ئەو شێواز‌و ڕەنگەی جلوبەرگەی کە وەزارەتی پەروەردە دیاریکردوە.
له‌و ڕوهشهوه ئامانج محه‌مه‌د قائیمقامی دەربەندیخان داوای لەبەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی دەربەندیخان کردوه بەدواداچون بکات بۆ بڕیار‌و ڕێنماییەکانی وەزارەت کە پێویستە وەک خۆیی‌و بەبێ هیچ جۆرە تایبەتمەندییەک جێبەجێبکرێت بەتایبەتی لەبابەتی ڕێکپۆشی خوێندکاران.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه هاوار حه‌مید بەڕێوەبەری پەروەردەی دەربەندیخان جەختی لەسەر جێبەجێکردنی ناوەڕۆکی بڕیار‌و ڕێنماییەکانی وەزارەتی پەروەردە کردوەته‌وه کە هیچ ڕێگرییەک لەهەڵبژاردنو لەبەرکردنی ئەو شێواز‌و ڕەنگی جل‌و بەرگانە نییە کە وەزارەت دیاریکردوە، واته چ قۆڵى درێژ یان قۆڵى كورت بێت له‌مكاته‌دا كه هێشتا وه‌رزى زستان نه‌هاتوه.
به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى ده‌ربه‌ندیخان جهختیكردوهتهوه، پێویستە جلوبەرگی خوێندکاران‌و قوتابیان ڕەچاوی ستاندارد‌و ڕێنماییەکانی وەزارەتی پەروەردە بکات‌و لۆگۆی فەرمیی وەزارەتی لەسەربێت، کەڵکوەرگرتن لەجلی ساڵی ڕابردوش، بۆ ئه‌مه‌ش دوبارە جەختدەکەینەوەو داوا لەقوتابیانو کەسوکاریان دەکەین، پەلەنەکەن لەکڕینی جلی نوێ؛ قوتابیان دەتوانن بەجلی ساڵی ڕابردویانەوە دەوامبکەن تاوەکو ڕێگریی لەھەڵئاوسانی بازاڕ‌و دروستبونی بارگرانیی دارایی بگرێت.
هه‌روه‌ك بۆ ئیدارەی ناوەندەکانی خوێندنیش جهختیكردوهتهوه، "پێویستە ڕەچاوی هەڵبژاردنی جۆر‌و قەبارەی جلوبەرگی بڕیار لێدراوی وەزارەت بکەن به‌گوێره‌ى وەرزی ساڵ‌و پلەکانی گەرماو داواکارین لەسەرجەم ئیدارەی قوتابخانەو خوێندنگه‌کان، خوێندکاران‌و قوتابیان‌و کەسوکاریان بەگیانی بەرپرسایەتییەوە هاوکاربن لەجێبەجێکردنی ئەم ڕێنماییانەداو دڵنیاین لەدڵسۆزی مامۆستایان‌و پەروەردەکاران تاوەکو ژینگەیەکی پەروەردەیی گونجاوو یەکسان بڕەخسێتو جێبەجێبکرێت".
