شارپرێس:
The Massachusetts Institute of Technology دیمەنێكی سەرنجڕاكێشیان لەسەگی ڕۆبۆت لە كامپی زانكۆی كامنپبریج ئەنجامدا.
تیایدا چەند ئاژەڵێكی میكانیكی، كە كێشیان ٢٠ پاوەندە و خێرایەكەیان ٦ میلە لەكاتژمێرێكدا نیشاندران.
ئەم رۆبۆتانە وا دروستكراون، كە لەناونەچن و دژە شكان بن و بەزیانی كەمیان پێدەگات، دەتوانن تەقلە بدەن .
سەرپەرشتیاری لابەكانی MIT سانگبای كیم دەڵێت: رۆبۆتەكان وادروست كراون، كە لەكاتی بازدان و نیشنتەوەدا زیانیان پێنەگات، لەڤیدیۆیەكدا ئەوەیان بە خەلك نیشاندا.
ئەو ڕۆبۆتانە لەلایەن مرۆڤەوە كۆنترۆڵكراوەو لەڤیدیۆكەدا دەردەكەوێت، كە جۆرە سەمایەكی تایبەت دەكەن، هەروەها توانی یاركردنی تۆپی پێیان هەیە و هەموویان بەیەكەوە دەتوانن یاری بكەن.
هەر قاچێكی ڕۆبۆتەكان بەوزەی تێچووی كارەبای میكانیكی كەم كاردەكات.
بنیامین كاتز یاریدەدەری تەكنیكی لەئەندازیاری میكانیكی وتی: ئەگەر ویستت قۆڵێكی دیكە دابنێیت ئەوا زۆر بەئاسانی دەتوانیت بۆ ماتۆڕەی زیاد بكەیت.
ڕۆبۆتەكە دەتوانێت ٣٦٠ پلە بازهەڵبدات و تەقلە بداتو وتیشی: ئامانجی ئێمە لە دروستكردنی ئەم ڕۆبۆتە ئەوەیە دەمانەوێت شتی تازە تاقیبكەینەوە و شتی شیتانە ئەنجام بدەین، چونكە زۆر بەهێزە و بەئاسانی لەكارناكەوت، ئەگەریش لەكار كەوت ئەوا ئاسان و زۆر بەنرخ نییە تا چاكبكرێتەوە.
وەرگێڕان: ڕەوەند ئیسماعیل