بۆچی شیرپەنجەی پەنكریاس لەجیهاندا لەزیادبووندایە؟

تەندروستی

03/12/2019‌ 353 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
راپۆرت و لێكۆڵینەوە پزیشكییە هاوچەرخەكان هۆشداری دەدەن لەبەرزبوونەوەی تێكرای تووشبوون بە شێرپەنجەی پەنكریاس و مردن بەهۆی ئەو جۆرە نەخۆشییەوە لەجیهاندا .

بەپێی راپۆرتەكان بڵاوبوونەوەی ئەو نەخۆشییە هەر لە وڵاتە پێشكەوتووەكان كورت نەبووەتەوە، هەروەها تووشبوون بە شێرپەنجەی پەنكریاس لەناو پیاواندا زیاترە وەك لەناو ژناندا، كە هێشتا لەرووی زانستییەوە هۆكارەكەی ئاشكرا نەبووە، بەڵام بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی نوێ كە لەبڵاوكراوەی "وۆرڵد جۆراناڵ ئۆنكۆلۆجی"دا بڵاوكراوەتەوە دەركەوتووە، كە لەنێوان ساڵەكانی ١٩٩٠ تا ٢٠١٧ مردن بەهۆی شێرپەنجەی پەنكریاسەوە بەڕێژەی ١٠% زیادی كردووە.

دواكەوتنی دەستنیشانكردنی نەخۆشییەكە یەكێكە لە هۆكارەكانی بەرزبوونەوەی تێكرای مردن ، كە هۆكارەكانی تووشبوون بە ئەو جۆرە شێرپەنجەیە بریتییە لە گرفتە تەندروتییەكانی وەك شەكرە و قەڵەوی و جگەرەكێشان .

بەگوێرەی لێكۆڵینەوەیەكی تر، كە لە گۆڤاری پزیشكی  "لانسێت" بڵاوكراوەتەوە، هەریەك لە شەكرە و قەڵەوی رۆلێكی گرنگیان هەیە لەمەترسییەكانی تووشبوون بە شێرپەنجەی پەنكریاس، هەروەك پەیوەندی هەیە لەنێوان زیادبوونی بڵاوبوونەوەی شەكرە و قەڵەی لەگەڵ ئەو جۆرە لووە شێرپەنجەییە .

درەنگ دەستنیشانكردن‌و دۆزینەوەی شێرپەنجەی پەنكریاس یەكێك لە فاكتەرەكانی بەرزبوونەوەی تێكرای مردنە بەو نەخۆشییە، لەپاڵ پێویستی لێكۆلینەوە لەشێوازی چارەسەری كاریگەرتر، ئەوەش پێویستی بە لیكۆڵینەوەی زیاتر هەیە تا بزانرێت چی بەسەر خانەكانی پەنكریاس دێت و دەبێتە هۆی گەشەكردنی لووە شێرپەنجەییەكە .

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵلا ئاڵی