خواردنەوەی چا تەمەن درێژ دەكات

تەندروستی

12/01/2020‌ 727 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
خواردنەوەی جۆرە بەربڵاو و جیاوازەكانی چای بەستراوە بەكەلكتوری وڵاتانەوە، لەئێستادا توێژینەوەیەك باس لەوە دەكات خواردنەوەی چا بە شێوەیەكی ڕێكوپێك، توانای ئەوەی هەیە ساڵێك یاخود چەند ساڵێك تەمەنی مرۆڤ درێژ بكات.

توێژەرە ئەكادیمییە چینییەكانی سەر بەناوەندی پزیشكی لە شاری بەكین، ئاماژە بەوە دەكەن، بە لایەنی كەمەوە خواردنەوەی سێ چای لە هەفتەیەكدا دەتوانێت بۆ ماوەی ساڵێك تەمەن درێژ بكات. 

لەو بارەوە چینیان وانگ، ئامادەكەری توێژینەوەكە وتی: چونكە چا مەترسی نەخۆشییەكانی دڵ و جەڵتە كەم دەكاتەوە، كە هۆكاری مردنی لە ناكاون، بۆیە هۆكارێكە بۆ درێژكردنەوەی تەمەن. 

هەروەها وتی: بەزۆری سود لەچای سەوزدایە، یاخود باشترین خواردنەوەی چا ئەوەیە بە كاتێكی درێژ چایەكە بیخۆیتەوە.

لە توێژینەوەكەدا 100.902 كەس بەشدارییان كردووە، دابەشكراون بەسەر دوو كۆمەڵەدا، كۆمەڵێكیان چای بەشێوەیەكی ڕێكوپێك دەخۆنەوە، كۆمەڵێكیشیان بە شێوەیەكی هەڕەمەكی چای دەخۆنەوە، دوای چاودێریكردنی ئەو كەسانە بۆ ماوەی 7 ساڵ، دەركەوت ئەو كەسانەی بەشێوەیەكی ڕێكوپێك چای دەخۆنەوە، بە ڕێژەی ساڵێك و 260 ڕۆژ تەمەنیان لەكەسانی تر درێژتر دەبێت.

تا ئێستا لە لای توێژەران ڕوون نییە، كە بۆچی چا دەتوانێت تەمەنی مرۆڤ درێژ بكات، بەڵام ئاماژە بەوە دەكەن ڕەنگە بە هۆكاری ئەوە بێت، كە چا دەوڵەمەندە بە مادەی پۆلیفینۆل، كە مادەیەكی دژە ئۆكسیدە.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ