هه‌رێم و به‌غدا لیژنەیەکی باڵا بۆ چارەسەرکردنی کێشەكان پێكده‌هێنن

عیراق

09/02/2020‌ 427 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
له‌پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری کشتوکاڵی عێراقی، بێگه‌رد تاڵه‌بانی وەزیری کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، له‌گه‌ڵ به‌غدا رێککەوتنكراوه‌ لەسەر پێکهێنانی لیژنەیەکی باڵا بۆ چارەسەر کێشەکان.

له‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ وەزیری کشتووکاڵی عێراق ده‌رباره‌ی شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، دەبێت وەزارەتی بازرگانی ئه‌و کارە بکات، جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه‌ كه‌ بۆ ئه‌وان بۆ جیاوازی لە نێوان جووتیارانی عێراق و هه‌رێم نییە.

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵی حكومه‌تی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەگەڵ وەزیری کشتوکاڵی عێراقی لەبارەی پێکهێنانی لیژنەیەکەی باڵا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی شایستە داراییەکانی جوتیاران و کێشەکانی دیکە رێککەوتووین و داوامانکردووە بەیەکچاو تەماشای جووتیاران بکرێت.

ڕ . ج