پارتی مامەڵە لەگەڵ ئەنجامی كۆنگرەی یەكێتی دەكات

کوردستان

11/02/2020‌ 3196 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پارتی دیموكرات بڕیاریداوە مامەڵە لەگەڵ ئەنجامی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی نیشتمانی بكات‌و هیچ دەستوەردانێكیش بۆ گۆڕانكاری لەسەرۆكایەتی ئەو حیزبە نەكات.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دراوە بەشارپرێس، پارتی بڕیاریداوە ئەنجامی كۆنگرەی یەكێتی چۆن بوو، چ ئەنجامێكی هەبوو، ئەوان قبووڵی بكەن‌و مامەڵەشی لەگەڵ بكەن.

هەر بەپێی زانیارییەكان، پارتی بڕیاریداوە هیچ دەستوەردانێك نەكات لەو كۆبوونەوانەی بۆ دیاریكردنی هاوسەرۆك‌و جێگرەكانی دەكرێن‌و كێش بووە هاوسەرۆكی یەكێتی قبووڵی بكات.

مانگی دوانزەی ساڵی رابردوو یەكێتی كۆنگرەی چوارەمی خۆی بەست‌و ئێستا سەركردایەتی نوێی ئەو حیزبە سەرقاڵی گفتوگۆیە بۆ ئەوەی هەیكەلیەتی سەركردایەتی دابڕێژێتەوە.

بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی نوێی یەكێتی، ئەو حیزبە دوو هاوسەرۆك یان زیاتری دەبێت‌و هاوسەرۆكەكانیش چەند جێگرێكیان دەبێت.

هـ ـ ح