شارپرێس:
ده‌سه‌ڵاتدارانی چین ئامارێكی نوێی ئه‌و كه‌سانه‌یان بڵاوكرده‌وه، كه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه تا ئێستا هه‌زار و 483 كه‌س به‌هۆی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه، هاوكات 116 كه‌س له‌ماوه‌ی 48 كاتژمێری ڕابردوودا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه، زیاتر له 50 هه‌زار كه‌س وه‌ك تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا له چین تۆماركراوه.
سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه‌كانی چین بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ئه‌و ڤایرۆسه، به‌ڵام تا دێت ژماره‌ی تووشبووان به ڤایرۆسه‌كه ڕوو له هه‌ڵكشان ده‌كات.
ڕ . ج