ئایا دەتوانرێت ڕێگری لە پیری بكرێت

تەندروستی

15/02/2020‌ 275 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زۆرێك لەزانایان لەسەرانسەری جیهاندا هەوڵی ئەوە دەدەن دەرمان، یان چارەسەرێك بدۆزنەوە مرۆڤ گەنج بكاتەوە و بیگەڕێنێتەوە بۆ ئەو قۆناغەی خاوەنی جەستەیەكی پتەو بووە.

پسپۆڕانی زانكۆی كالیفۆڕنیا دەڵێن: ڕەنگە بتوانین لە داهاتوودا ڕێگری لەپیر بوون بكەین، كاتێك جەستەی مرۆڤ بەهۆی پیربوونەوە سیس دەبێتەوە كۆمەڵە پرۆتینی NLRP3  چالاك دەبن، كە كاریگەرییان لەسەر بەرگری لەشی مرۆڤ هەیە.

لەتوێژینەوەی پسپڕانی كالیفۆڕنیا، كە لەگۆڤاری Cell Metabolism  بڵاوكراوەوتەوە ئاشكراكراوە، بە چالاكبوونی پرۆتینی ناوبراو بەرگری لەشی مرۆڤ كەم دەبێتەوە و ئەو كات زۆرترین ئەگەری نەخۆشی و لاوازیی هەیە.

پسپۆڕان دەشڵێن: ئەگەر لە داهاتوودا بتوانین چالاكی ئەو كۆمەڵە پرۆتینە بوەستێنین، ئەوا دەتوانین پرۆسەی پیربوون خاو بكەینەوە و نەخۆشییەكانی ئەلزەهایمەر و پاركنسۆن كەم بكەینەوە.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ