مانچستەر یونایتید نرخی بۆگبا دیاری دەكات

وەرزش

22/02/2020‌ 203 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی مانچستەر یونایتید دەرگای گفتوگۆی لەبارەی فرۆشتنی پۆڵ بۆگبای فەرەنسی‌و یاریزانی یانەكەی كردەوە.

بەپێی رۆژنامەی دەیلی مەیل یانەی مانچستەر یونایتید ئامادەیە لەهاوینی داهاتوو پۆڵ بۆگبا بفرۆشێت، بەو مەبجەی ئەو نرخەی بۆی داناوە بدرێت.

هەر بەپێی رۆژانەكە، یانە ئینگلیزییەكە بۆ هەر وەرزێكی فرۆشتنی پۆڵ بۆگبا 60 ملیۆن یۆرۆی دیاری كردووەو لەو نرخە كەمتر ئامادەنییە بیفرۆشێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە یانەكانی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی‌و پاریس سان جێرمانی فەرەنسی‌و یۆڤانتۆسی ئیتالی ئامادەییان نیشانداوە ئەو یاریزانە بكڕن.

هـ ـ ح