شارپرێس:
لە کۆنگرەی چواره‌می پارتی دیموكراتی گه‌لان (هەدەپە)دا هه‌ریه‌كه له پەروین بوڵدان و میتحاد سانجار وەک هاوسەرۆکی گشتی هەڵبژردران.
ئەمڕۆ چوارەهەمین کۆنگرەى ئاسایى هەدەپە بەڕێوەدەچێت، بۆ هەڵسەنگاندنی داواى پاڵێوراوان بۆ هاوسەرۆکایەتیى و دەستە جۆراوجۆرەکانى حیزبەکە، کۆمسیۆنی پارتەکە کاری هەڵسەنگاندنەکانى تەواوکردوە. نوێنەرانی حیزبەکەیان پێکهاتون لە کەجەدە و هەدەپە.
دوای ئەوەی ئەندامانی کۆنگرە دەنگیاندا، چواره‌مین کۆنگرەی ئاسایی هەدەپە کۆتایی هات، 838 ئەندام لە كۆی 1018 ئەندام لە 10 سندوقدا دەنگیاندا،. پەروین بوڵدان و میدهاد سانجار بە 336 دەنگ وەک هاوسەرۆکی هەدەپە هەڵبژێردران.
دوای دەنگدان ئەندامانی ئەنجومەنی ناوەندی و جێگرانی هاوسەرۆک، دەستەی دیسیپلینی ناوەندی و دەستەی ڕێککەوتن هەڵبژێردران.
هه‌ده‌په له‌ساڵی 2012 ه‌وه دامه‌زراوه و سیستمی هاوسه‌رۆكی په‌یڕه‌و ده‌كات، تا ئێستا چوار كۆنگره‌ی به‌ستوه، له‌سه‌رجه‌م كۆنگره‌كانیشدا هاوسه‌رۆكه‌كانی گۆڕیوه.
له‌كۆنگره‌ی دوه‌مدا كه سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش و فیگه‌ن یوكسه‌كداغ وه‌ك هاوسه‌رۆكی هه‌ڵبژێردران، له‌مانگی حوزه‌یرانی 2014دا، سێیه‌مین كۆنگره‌ی به‌ست و هه‌ریه‌ك له سه‌زایی ته‌مه‌لی و په‌روین بوڵدان به‌هاوسه‌رۆك هه‌ڵبژێردران.