په‌یامێكى نوێى وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌باره‌ى كامێراكانى تیژڕه‌ویه‌وه‌

کوردستان

05/05/2024‌ 3212 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزیری ناوخۆ سوربونی وەزارەتەكەی لەسەر دانانی كامێرای تۆماركردنی تیژڕەویی لەسەرتاسەری وڵاتدا ڕادەگەیەنێت.


عەبدولئەمیر شمەری وەزیری ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، وەزارەتەكەیان چەندین ڕێوشوێنی گرتوەتەبەر بۆ پەرەپێدانی سیستمی هاتوچۆ بەئامانجی گەیشتنە سیستمێكی هاتوچۆی تەواو، هاوشێوەی سیستمە جیهانییەكان لەوانەش دانانی كامێرای تیژڕەویی‌و ئاماژەی زیرەك كە بوەتە هۆی كەمبونەوەی قەرەباڵغى‌و ڕوداوەكانی هاتوچۆ.

وه‌زیرى ناوخۆى عێراق ئه‌وه‌شى وتوه‌، "سورین لەسەر دانانی كامێرای تۆماركردنی تیژڕەویی لەسەرتاسەری وڵات بەمەبەستی كەمكردنەوەی فشاری هاتوچۆو كەمكردنەوەی سەرپێچی".

ئەو وتانەی وەزیری ناوخۆی عێراق لەمیانی ڕێوڕەسمێكدا بوو بەبۆنەی هەفتەی هاتوچۆ كە لەبەغدا بەبەشداریی ژمارەیەك لەئەفسەرانی هاتوچۆو پلەدارانی وەزارەتەكە بەڕێوەچوو.