شارپرێس ـ كه‌نداڵ جودى:
هاوسه‌رۆكى پارتى یه‌كێتى دیمو‌كراتى (په‌یه‌ده) له‌ڕۆژئاواى كوردستانه‌وه په‌یامێكى توند ئاراسته‌ى حكومه‌تى توركیا‌و ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "به‌و بڕیاره‌ى دوێنێى توركیا دژى سه‌ركرده كورده‌كان كه ڕایگه‌یاند، ده‌ركه‌وت ده‌یه‌وێت تۆڵه‌ى شكستى داعش له‌كوردو سه‌ركرده‌كانى بكاته‌وه"، ده‌شڵێت:"ئاینده‌ى توركیا زۆر تاریكه".
ساڵح موسلیم هاوسەرۆکی پارتى یه‌كێتى دیمو‌كراتى (پەیەدە) تایبه‌ت بۆ شارپرێس قسه‌یكردو ڕایگه‌یاند، "ئه‌وه‌ى دوێنێ بینیمان لەجێگه‌ى خۆیدا نه‌بوو، ئەوه‌ى ڕویدا پێشوه‌خته ئه‌ردۆغان‌و نه‌ژادپه‌رسته‌كان لەسەری ڕێککەوتبون، دواتر داخى دڵى ئه‌ردۆغان‌و حكومه‌تى ئاكپارتى‌و مه‌هه‌په‌یه، ئه‌وان ئه‌وه‌یان له‌دڵدا ماوه‌ته‌وه كاتێك ویستیان له‌گه‌ڵ داعش بچنه كۆبانێوه، به‌ڵام كۆبانێ سه‌ركه‌وت‌و ئه‌وان‌و تیرۆریستان شكستیانهێنا، ئێستاش دواى نۆ ساڵ له‌و شكسته‌یان، هه‌رچیان له‌ده‌ستبێت دژى كورد‌و سه‌ركرده‌كانى ده‌یكه‌ن".
پێنجشەممەی ڕابردوو بەناوی دۆسیەی کۆبانێ، حکومەتی تورکیا سزای توندی بەسەر هاوسەرۆکانی پێشوتری هەدەپەو ئەندامان‌و پەرلەمانتارانی هەدەپەدا سەپاند، دواى ئه‌وه‌ش، ناڕەزایەتییەکی گەورەی به‌دواى خۆیدا هێنا بەتایبەت کە هەدەپە لەکاتی هێرشی داعش بۆ سەر کۆبانێ لەساڵی 2014 ته‌نها داوای پشتیوانی له‌كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بۆ کۆبانێ کردبوو.
له‌و ڕوه‌شه‌وه ساڵح موسلیم ده‌ڵێت:"ئەو دۆسیەیەی کە کراوەتەوەو ئەو حوکمەی دەرچوە پوچەڵە، چونکە نه یاسا‌و نە ئەخلاق‌و ته‌نانه‌ت جیهانیش ئه‌مه‌ى قبوڵ نییه، هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌زانن ئه‌وه‌ى ڕویداوه تۆڵه له‌كورد له‌پارى سه‌ركه‌وتنى كۆبانێ به‌سه‌ر داعشدا، هیوادارین هەمولایەک دەنگ بەرزبکەنەوەو دژی ئەم بڕیارە بوەستنەوە، بۆ ئێمە ئەم بڕیارە نادروستە و هیچ مانایەکی نییە".
ساڵح موسلیم به‌زمانێكى توند وتى:"نه‌ك ته‌نها ئه‌و سه‌ركردانه‌ى سزادراون له‌پشت كۆبانێ بون، هه‌موو جیهان‌و گه‌لى كورد له‌به‌شه‌كانى دیكه‌ش له‌گه‌ڵ كۆبانێ بون، ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌ركه‌وتنى كۆبانێ نه‌بوو ته‌نهاو ته‌نها توركیابوو، ئه‌ویش له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌و وڵاته پشتیوانى له‌داعش ده‌كردو چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌بون ئه‌و گروپه تیرۆریستیه كۆبانێ داگیربكات‌و له‌گه‌ڵ توركیا وه‌ك كێكى ئاهه‌نگ به‌شى بكه‌ن".
به‌بڕواى هاوسه‌رۆكى په‌یه‌ده ئه‌وه‌شى وت:"هەر کەسێکی کورد بیەوێت بەرەنگاریی دوژمنایه‌تیه‌كانى گه‌لى كورد‌و هاوكات سەرکردایەتیی دۆزی کورد بکات، ڕاسته‌وخۆ ده‌بێته ئامانجی دەوڵەتی تورکیا، ئه‌مه زۆر گرنگه هه‌موو گه‌لى كورد له‌به‌رچاوى بێت‌و له‌بیرى نه‌كه‌ن، بۆ نمونه سەڵاحەدین دەمیرتاش‌و ئەحمەد تورک‌و هاوڕێکانیان سەرکردەی ئەم خەباتە بون‌و لەتەنیشت خەڵکی کۆبانی وەستان، بەهۆی ئەوەوە هەموویان به‌ئامانجگیران، به‌ڵام لاى گه‌لى كورد به‌مشێوه‌یه پێناسه‌یان ده‌كرێت، ئەوان باری شەرەفیان هەڵگرتووە، هه‌رگیز گه‌لى كورد له‌بیریان ناكات‌و هیچ كاتیش ئه‌و سزایه‌مان قبوڵ نییه‌و قبوڵیشى ناكه‌ین، چونكه ئێمه سه‌ركرده‌كانمان له‌لا پاڵەوانه‌و لەسەر ئەم بنەمایەش بەردەوامدەبین لەبەرخۆدان".
ساڵح موسلیم جه‌ختیكرده‌وه، "ئەو شەڕەی کە دەوڵەتی تورکیا لەساڵی 2016وه تائێستا بەڕێوەی دەبات، تاكه ئامانج‌و مه‌به‌ست لێى قڕکردنی گەلی کورده، هه‌ربۆیه ده‌بینین توركیا به‌رده‌وام له‌پاشه‌كشه‌ى سیاسى‌و ئابورى گه‌وره‌دایه‌و هێدى هێدى هه‌موو ئه‌وانه‌شى له‌ده‌ستده‌چێت".
له‌كۆتایی لێدوانه‌كه‌یدا ساڵح موسلیم هۆشداریى ئه‌وه‌شیدا، "ئه‌گه‌ربێت‌و توركیا پێداچوونه‌وه به‌و بڕیاره‌دا نه‌كات، ئایندەی تورکیا بەڕاستی تاریک ده‌بێت، چونكه ئێمه‌ش ته‌نها ئه‌وه‌نده ده‌زانین گه‌ل هه‌موو توڕه‌یه‌و ئه‌و توڕه‌ییه‌ش په‌نگى خواردوه‌ته‌وه، ئه‌م دۆخه‌ش نادیاره لاى ئێمه‌ش نازانین كاردانه‌وه‌كان چى ده‌بن، هیوادارین کێشەی کورد خراپتر نەبێت‌و چاره‌سه‌ربكرێت".
![](https://images.sharpress.net/root/root/images/13312023_Sharpress.gif)