سوپای ئیسرائیل باشوری لوبنانی بۆردومان كرد

جیهان

54 خولەک پێش ئێستا‌ 53 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

سوپای ئیسرائیل ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند كە كۆگایەكی چەكی  حیزبوڵایان كردووەتە ئامانج لە ناوچەی سەجد لە باشوری لوبنان، ئەمەش هاوكاتە لەگەڵ هێرشی ئاسمانی و تۆپباران كە ناوچەكانی دیكەی باشوری لوبنانیان گرتەوە.

لە بەیاننامەیەكدا، سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، ئەو كۆگایە چەكی تێدابووە كە بۆ بەئامانجگرتنی هێزەكانیان بەكاردەهێنران، ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو هێرشە بۆ نەهێشتنی هەڕەشەیەك ئەنجامدراوە.

سوپای ئیسرائیل دووپاتی كردەوە كە بەردەوام دەبێت لە كاركردن دژی ئەو هەڕەشانەی دروست دەبن بۆ سەر  هێزەكانیان.