لە بانە چەكدارێكی سەر بە حكومەتی ئێران كوژرا

کوردستان

48 خولەک پێش ئێستا‌ 167 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

 گروپی تۆڵەسەندنەوەی شەهیدانی كوردستان دەڵێت لە شاری بانەی ڕۆژهەڵاتی كوردستان چەكدارێكی سەر بە حكومەتی ئێرانیان كوشتووە كە دەستی لە چەندین تاواندا هەبووە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی گروپەكە، سۆرانی سەعیدی چەكداری سەر بە هێزە ئەمنییەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران لەلایەن هێزەكانیانەوە لە شاری بانە كوژراوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەم كەسە دەستی هەبووە لەتاوانی شەهیدكردنی چەندین كەس و ئازاردانی كۆڵبەران لە سنورەكاندا.