شارپرێس:
وتەبێژی وەزارەتی تەندرووستی عێراق رایگه‌یاند، دوای تۆمارکردنی پێنج حاڵەت لە سلێمانی گومان هەبوو کەسێکی بەساڵاچوو تووشی کۆرۆنا بووبێت، بەڵام دوای ئەنجامدانی چەندین پشکنینینی ورد باری تەندرووستی تێکچوو و گیانی لەدەستدا، تا ئێستاش توشبوونى به كۆرۆنا پشتڕاستنه‌كراوه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ هاوڵاتییه‌كه‌ی ته‌مه‌ن 63 ساڵ به‌ناوی رەشید عەبدولڕەحمان، كه پیشه‌ی مامۆستایەکی ئاینیییه له شاری سلێمانی گیانی له‌ده‌ستدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانیش رایگه‌یاند، "به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانی له‌ده‌ستداوه".
سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندرووستی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، "دوای تۆمارکردنی پێنج حاڵەت لە شاری سلێمانی گومان هەبوو کەسێکی بەساڵاچوو تووشی کۆرۆنا بووبێت، بەڵام دوای ئەنجامدانی چەندین پشکنینینی ورد باری تەندرووستی تێکچوو و گیانی لەدەستدا".
باسی له‌وه‌شكردووه، "هێشتا ئاگادارنین کە گیان لەدەستدانەکەی بەهۆی نەخۆشی کۆرۆناوەیە یان نا، هەروەها لایەنە پەیوەندیدارەکان کاری پێویست دەکەن بۆ دڵنیابوون لە حاڵەتەکە".
وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "بەداخەوە یەکەمین نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێی تەمەن 63 ساڵ لە هەرێمی کوردستان گیانی لەدەستداوه".