چوار فراکسیۆنی کوردی لە پەرلەمانی عێراق ھەوڵەکانی دواخستنی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان رەتدەکەنەوە.
لە راگەیەندراوێکدا فراکسیۆنەکانی (یەکێتی، یەکگرتوو، کۆمەڵ و نەوەی نوێ) دژایەتی خۆیان بۆ ھەر ھەوڵێک نیشانداوە کە ئامانج لێی دواخستنی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بێت.
راشیانگەیاند، ھیچ حزبێک مافی ئەوەی نییە ھەژموونی ئەمنی و سەربازی بەکاربھێنێت بۆ دواخستنی ھەڵبژاردن و ھەڵگەڕانەوە لە یاسا و بڕیارەکان.
هەروەها داوا لە دامەزراوە فیدراڵییەکانی وەک ئەنجومەنی نوێنەران و حکومەتی عێراق و دادگای فیدراڵی دەکەن، رووبەڕووی ھەوڵەکانی دواخستنی ھەڵبژاردن ببنەوە و گرەنتی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بدەن لەوادەی دیاریکرای خۆیدا لە١٠ ی حوزەیرانی ئەمساڵدا .