کۆشکی سپی: کۆچکردوو ڕەئیسی پشتیوانی گرووپه چەکدارەکان بوو لەناوچەکە

جیهان

20/05/2024‌ 1142 جار خوێندراوه‌ته‌وه



کۆشکی سپی ئەمەریکا دەڵێت کۆچکردوو ئیبراهیم ڕەئیسی پشتیوانی گرووپە چەکدارە تیرۆریستییەکانی سەر بە ئێرانی لەناوچەکەدا کردووە.

هاوکات وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئاشکرایکردووە، ئێران داوای هاوکاری لێکردوون لە دۆزینەوەی فڕۆکەکەی ڕەئیسی، بەڵام نەمانتوانی هاوکارییان بکەین.

هەروەها وەزارەتی دەرەوە سەرەخۆشی لەئێرانیەکان کردووە بەهۆی گیان لەدەستدانی ڕەئیسی و عەبدوڵاهیانەوە.

هەروەها دەڵێت ئێرانییەکان سەرۆکی نوێ هەڵدەبژێرن و پشتیوانیشی بۆ گەلی ئێران دەربڕیوە لەبەدیهێنانی مافەکانیان.

بەپەلە