شارپرێس:
وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، نزیکەی 800 هەزار هاوبەش لە سەرانسەری کوردستان
سودیان لەداشکاندنی 50%ی قەرزی کۆنی پێش
پرۆژەی ڕوناکی وەرگرتوە، کە لە رۆژی سێی ئاب تا (10)ی ئەم مانگە بۆ ماوەی نزیکەی چل
رۆژ بەردەوام بوو.
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان
لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکررد،" ئەم داشکاندنە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی
حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ یارمەتیدانی بەکارهێنەرانی کارەبا بە هەموو پۆلەکانەوە
پەسەند کرابوو، بۆ ئەوەی بە یەکجاری لە قەرزی کارەبا ڕزگاریان ببێت، کە لە ڕێگەی داشکاندنێکی
تایبەتەوە بە ڕێژەی (50%) جێبەجێ کرا و تا ئێستا لەناو دامودەزگاکانی حکومەت وێنەی
نەبوە".
ئەوەشیخستەڕوو،" ئەم داشکاندنە هاوکاتە لەگەڵ کۆتاییهاتنی
پڕۆژەی ڕوناکی و گواستنەوە لە قەرزە کۆنەکانەوە بۆ سیستەمێک کە تیایدا هەموو بەکارهێنەران
بۆ دڵنیابون لە دادپەروەری، بە بەردەوامی و لە کاتی خۆیدا کرێی کارەبا دەدەن ".
وەزارەتی کارەبا وتیشی،" جێگەی دڵخۆشییە زۆربەی ئەو
هابەشانەی پێش دەستپێکردنی هەڵمەتەکە قەرزی کۆنیان هەبوو، توانیویانە سود لە داشکاندنەکە
وەربگرن و قەرزەکانیان بدەنەوە ".