شارپرێس:
مەزڵوم عەبدی، ڕاوێژكاری سەرۆكایەتیی كۆماری سوریا، لەگەڵ شاندێكی یاوەری سەردانی بریندارانی ئاگركەوتنەوەكەی زیندانی كۆبانێی كرد.
مەزڵوم عەبدی ڕاوێژكاری سەرۆكایەتی كۆماری سوریا لە شاری كۆبانێ سەردانی بریندارەكانی گرژییەكانی زیندانی كۆبانێی كرد و لە تەندروستیانی پرسی.
بەهۆی گرژییەكانی چەند ڕۆژی ڕابردوو لەنێو زیندانی كۆبانێ گرژی و ئاڵۆزی ڕوویدا و ئاگر كەوتەوە، بەهۆیەوە ٩ زیندانی گیانیان لەدەستدا و ١٧ زیندانی تریش بریندار بوون.