شارپرێس:
وتەبێژی فەرماندەی گشتی
هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، عێراق و ئێران لێکۆڵینەوەی هاوبەش لەسەر دۆزینەوەی
سەکۆی هەڵدانی درۆن لەسەر سنوری نێوان هەردوو وڵات دەکەن.
سەباح نەعمان، وتەبێژی
فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، عەلی زەیدیی سەرۆک وەزیران و فەرماندەی
گشتی هێزە چەکدارەکان رەزامەندی دەربڕی لەسەر داوایەکی ئێران لەبارەی ئەنجامدانی
لێکۆڵینەوەیەکی هاوبەش لەسەر هێرشەکانی ئەمداوییەی سەر سعودیە.
ئەوەشیخستەڕوو، لایەنی
عێراقی و ئێرانی پێکەوە لێکۆڵینەوە لەدۆزینەوەی سەکۆی هەڵدانی درۆن دەکەن لەسەر
سنوری نێوان عێراق و ئێران.