شارپرێس:
ڕۆژی شەممە، ئاژانسی هەواڵی تەسنیم، هەواڵی داخستنی ڕێڕەوی باشوری گەرووی هورمزی بڵاوكردەوە.
ئاژانسەكە بە پشتبەستن بە سەرچاوە ئێرانییەكان ڕایگەیاندووە، "رێگای باشوری گەرووی هورمز كە واشنتۆن دەیەوێت بیكاتەوە، دادەخرێت".
ئەوەشی خستۆتەڕوو، "لەگەڵ عومان ڕێككەوتن كراوە لەسەر ڕێگای نوێ بۆ چوونە ناوەوە و دەرچوون لە گەرووی هورمز ".
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند، شەڕ لەگەڵ ئێران "زۆر بە زوویی" كۆتایی دێت، جەختیشی لەوە كردەوە كە ئەمریكا گەرووی هورمزی كۆنتڕۆڵكردووە.
كۆنترۆڵكردنی گەرووەكە كە ڕێڕەوێكی گرنگی گواستنەوەیە بۆ نزیكەی یەك لەسەر پێنجی نەوتی جیهان، بووەتە خاڵێكی سەرەكی مشتومڕ لە دانوستانەكاندا كە ئامانج لێی كەمكردنەوەی گرژییەكانە لەگەڵ ئێراندایە.