دادگای فیدراڵیی لەسەر سکاڵایەک دژی بەسەرچوونی تەمەنی حکومەتی هەرێم کۆدەبێتەوە

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 414 جار خوێندراوه‌ته‌وه


ڕۆژی 20ی ئەیلول دادگای فیدراڵیی عێراق لەبارەی سکاڵایەک دژی بەسەرچوونی تەمەنی کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.

سکاڵاکە لەلایەن نەوەی نوێوە لەسەر مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە، سکاڵاکار داوای لە دادگای فیدراڵیی کردووە سەرجەم ئەو بڕیارانەی کابینەی هەشت لەدوای 10ی تەمموزی 2023 دەریکردوون، بە هەڵوەشاوە هەژمار بکات.

سکاڵاکار داواشیکردووە، حکومەتی هەرێمی کوردستان بە کاربەڕێکەر بناسێنێت، بۆ ئەو مەبەستەش دادگای فیدراڵیی عێراق ڕۆژی 20ی ئەم مانگە کۆدەبێتەوە.