شارپرێس:
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا ڕایگەیاند، لەكاتی كۆتاییهاتنی ململانێكان لەگەڵ ئێران، نرخی نەوت دادەبەزێت.
ترەمپ لە پۆستێكدا ڕونیكردەوە: هیوادارم هەمووان درك بەوە بكەن كە گرانبوونی نرخەكان لە سەرانسەری ئەمریكا بەهۆی جۆ بایدن و ئیدارەی بایدنەوە بووە نەك ترەمپ.
ئاماژەی بەوەشكرد: "تەنانەت نرخی نەوت لە سەردەمی بایدن لە ئێستا زیاتر بوو، ئێمەش ڕێگریمان لە ئێران كرد كە چەكی ئەتۆمی بەدەستبهێنێت! جگە لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بەشێوەیەكی كاتی، ئێستا بە شێوەیەكی بەرچاو دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە و كاتێك ململانێی سەربازی لەگەڵ ئێران تەواو بوو، بەشێوەیەكی سەرنجڕاكێش دادەبەزێت، و ماوەیەكی زۆریش ناخایەنێت".