لە ئامەد پۆلیسی گەشتیاری دادەمەزرێت

کوردستان

30/04/2024‌ 287 جار خوێندراوه‌ته‌وه



لە شاری ئامەدی باكووری كوردستان، كە بە "شاری شارستانییەتەكان" ناسراوە، هەوڵەكان بۆ دامەزراندنی پۆلیسی گەشتیاری دەستی پێكرد.

ئامەد كە خاوەنی ٣٣ شارستانییەتە، لەم ساڵانەی دواییدا لە ڕووی مێژوویی و گەشتیارییەوە، بووەتە شوێنێكی جێی سەرنجی هەموو لایەك.

شوێنە مێژووییەكانی وەك، مۆزەخانەی ئیچكالا، مزگەوتی گەورەی مێژوویی، پردی ئۆن گوزلو، كلێسا نۆژەنكراوەكان كە هەموویان لە لیستی كەلەپووری یۆنسكۆدان، سەرنجی گەشتیاران بۆ لای خۆی ڕادەكێشێت.

پۆلیسی ئامەد، بۆ پێشوازی و باشتر هاوكاریكردنی گەشتیاران كە بەم ساڵانەی دواییدا بووەتە ناوەندێكی گەشتیاری گرنگ لە ناوچەكەدا، دەستی بە دامەزراندنی ئەو پۆلیسانە كردووە كە شارەزای زمانەكانی ئینگلیزی، ئەڵمانی، فەڕەنسی، عەرەبی و كوردی و زازاكین.

لەم بارەیەوە بەڕێوەبەری گشتی ئاسایشی شارەكە فاتح كایا لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ڕایگەیاند، "لە ڕۆژانی جەژندا زۆرترین گەشتیاری ڕوویان لە ناوچەكە كرد و هۆتێل و میوانخانەكان پڕ بوون".

فاتح كایا جەختی لەوەش كردووەتەوە كە جوانییەكانی ئامەد، شوێنە مێژوویی و كولتوورییەكانی پارێزگاكە، بووەتە هۆی ڕاكێشانی ئەو ژمارە گەشتیارە و جەختیشی لەوە كردەوە كە بوونی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەكەدا یارمەتیدەری هاتنی ئەو گەشتیارانە بووە.

كایا جەختی لەوەش كردەوە كە، مەبەستیانە بۆ پێشوازی و باشتر هاوكاریكردنی گەشتیاران كە بەم ساڵانەی دواییدا بووەتە ناوەندێكی گەشتیاری گرنگ لە ناوچەكەدا، دەستیان بە دامەزراندنی ئەو پۆلیسانە كردووە كە شارەزای زمانەكانی ئینگلیزی، ئەڵمانی، فەڕەنسی، عەرەبی و كوردی و زازاكین.

بەپەلە