هەورە بروسكه‌و بارانبارین دەستپێدەکات

کوردستان

30/04/2024‌ 2463 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەگوێرەى پێشبینییەکانى کەشناسیى هەرێمى کوردستان، شەپۆلێکى هەورە بروسكه‌ دەستپێدەکات‌و بارانبارینى پچڕپچڕ لەسەرجەم ناوچە جیاجیاکان دەبارێت، لەهەندێک ناوچەش ئەگەرى بەرزبونەوەى تۆزو خۆڵ هەیە.


بەڕێوەبەرایەتى کەشناسیى هەرێم بڵاویکردوەتەوە، ئەمڕۆ، ئاسمان هەورو نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ بونی تۆزو خۆڵ‌و زیادبونى خێرایی با، لەکاتەکانی دواى نیوەڕۆشه‌وه‌ شەپۆلێکى هەورە بروسكه‌ دەستپێدەکات‌و بارانبارینى پچڕپچڕ لەسەرجەم ناوچە جیاجیاکان دەبارێت، لەشەودا کاریگەرى بارانبارین کۆتایی دێت.

ئه‌وه‌ش هاتوه‌، لەبەر بونى گۆڕانکاریى لەم وەرزەدا، ئەگەرى گۆڕانکاریى هەیە لەکات‌و جۆرى دابارین‌و کەشەکە، بڕى بارانبارینى پێشبینیکراو لەنێوان (5 بۆ 10) ملیمەتردا دەبێت، هاوکات پلەکانى گەرما (2 بۆ 4) پلەى سیلیزى نزمدەبنەوە.

بەپەلە