قوباد تاڵەبانی: تکاتان لێدەکەم ئەم دوو هەفتەیە بۆ خۆپارێزییە و وەک پشووەکانی دیکە سەیری مەکەن

کوردستان

09/03/2020‌ 395 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان داوا لە خەڵکی کوردستان دەكات لەم دوو هەفتەیەی حکومەتی هەرێم پشووی راگەیاندووە خۆیان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بپارێزن و نەچنە شوێنە قەرەباڵغەکان. 

قوباد تاڵەبانی، لە هەژماری تایبەتی خۆی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نوسیوویەتی" ئەمڕۆ لە ئەنجومەنی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆڕۆنادا بڕیارماندا بە راگەیاندنی دوو هەفتە پشووی فەرمی، تکاتان لێ دەکەم ئەم دوو هەفتەیە بۆ خۆپارێزییە و وەک پشووەکانی دیکە سەیری مەکەن". 

لەپەیامەکەدا تاڵەبانى داوا لە هاوڵاتیان دەکات، مەچنە شوێنە قەرەباڵخەکان و پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکانی وەزارەتی تەندروستی بن، تا ئەو جێگایەی پێتان دەکرێت لە ماڵەکانتان بمێننەوە. 

جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان دەشڵێت" بەیەکەوە دەتوانین بە کەمترین زیان ئەم قۆناغە دەرباز بکەین".