شارپرێس:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه ئەنجامی پشکنینی سێ گومانلێکراوی ڤایرۆسی کۆرۆنای لە پارێزگاکە راگەیاند و ده‌ڵێت، پشكنیینه‌كان ده‌ریخستوون تووشی كۆرۆنا نه‌بوون.
د. ئازاد مسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه زانیاری لەبارەی پشکنینی سێ هاوڵاتی گومانلێکڕاوی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شارەکە راگه‌یاند و دەڵێت، "سێ هاوڵاتی گومان‌لێكراو کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە قاوشی نەخۆشخانەی تایبەت بە کەرەنتینەکراونی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەڵەبجە کەرەنتینە كرابوون، سەرجەم پشكنینەكانیان بە نێگەتیڤ(نەرێنی) وەڵامیان هاتووەتەوە".
ئاماژەی بەوەشكردووه، لەئێستادا 10 كه‌ره‌نتینه‌كراوی دیکە لە کەرەنتینەی هەورامانن، ئه‌مڕۆ چوارشەممە بەهۆی پاکبوونیان لە ڤایرۆسەکە، کەرەنتینەکە بەجێدێڵن.
پێشتریش لەلێدوانێدا د.ئازاد مستافا رایگەیاندبوو، سەرجەم داواکراوان کە لەئێران گەڕابوونەوە و خۆیان ڕادەستی تیمە تەندروستێکان بۆ کەرەنتینەکردنیان نەکردبوو، هەموویان خۆیان سەردانی کەرەنتینەکان بۆ ماوەی دیاریکراوی تێپەڕاندنی کەرەنتینە لە14ڕۆژدا کردووە.