ئیدارەى راپەرین سبەی هەینى هاتووچۆی هاوڵاتیان قەدەغە دەکات

کوردستان

02/04/2020‌ 518 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ئاگاداری سەرجەم شۆفێران دەکاتەوە کە سبەینێ هەینى لە کاتژمێر ٦ی بەیانی بۆ کاتژمێر ٦ی ئێوارەی هەمان ڕۆژ بەهەموو شێوەیەک هاتووچۆ قەدەغەیە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین رایگەیاندوە، ئاگاداری سەرجەم شۆفێران دەکەینەوە بەوانەشی مۆڵەتی ڕێگەپێدانیان هەیە سبەینێ هەینى ٣ى نیسانى ٢٠٢٠ لە کاتژمێر ٦ی بەیانی بۆ کاتژمێر ٦ی ئێوارەی هەمان ڕۆژ بە هەموو شێوەیەک هاتووچۆ قەدەغەیە، جگە لە ئۆتۆمبیلەکانی فریاگوزاریی."


بەڕێوەبەرایەتیەکە ئاماژەبەوەشکراوە، هەرکەسێک پابەند نەبێت دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا دەگیرێت و شۆفێرەکەشی دەستبەسەردەکرێ.

 

ءتا دێت ژمارەى تووشبوان بە ڤایرۆسى کۆرۆنا لە هەرێمى کوردستان زیاد دەکات و ئێوارەى ئەمڕۆش وەزارەتى تەندروستى ١٤ حاڵەتى دیکەى کۆرۆناى لە هەولێرو سلێمانى راگەیاند.

 

س.هـ